ئاگاداریه‌ك له‌ سایتی ده‌نگی لایه‌نگرانه‌وه‌

سڵاو به‌رێزانی له‌ رۆژی 4ی1ی2014 به‌دواوه‌ له‌ سێرڤه‌ری نوێ و به‌ناوێكی نوئ له‌گڵ ئێوه‌ به‌رده‌وام ئه‌بین به‌دروشمه‌كانی   ( راستگۆی ——بوێری ———-پیشه‌یی) له‌گه‌ڵ رێزو خۆشه‌ویستیمان   

سێرڤه‌ری نوئ

  http://gspuk1.blogspot.com/

Image

له‌گروپی سه‌وزه‌وه‌ . به رچاوون ڕرونیه ك بۆ کۆمه ڵانی خه ڵكی کوردستان

له‌گروپی سه‌وزه‌وه‌ . به رچاوون ڕرونیه ك بۆ کۆمه ڵانی خه ڵكی کوردستان

::::::::خيانه تئكي تري پارتي:::::::::::: پارتی و بەرەی تورکمانی، لەکەرکوك، بەیەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەن

Image
________________________ پێنوسەکان… بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند” بەپێی ڕێککەوتنمان لەگەڵ مەسعود بارزانیدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی، بەیەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکانی ئایندەی کەرکوك دەکەن”. ئەو بەرپرسەباڵایەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بەپێنوسەکانای ڕاگەیاند” پاش هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر، دوێنێ، کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی سسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، لەهەولێر، بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات”. ئەو بەرپرسە ووتیشی” دوێنێ، ٣٠/١٢/٢٠١٢، لەکۆبوونەوەی لوتکەی نێوان مەسعود بارزانی و ئەرشەد ساڵحیدا، لەهەولێر، بڕیاردرا، هەردوو پارت، بەیەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان، لەکەرکوك بکەن”. هەروەها ووتیشی” بڕیار وایە، تەواوی ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەکەرکوك، دەنگ بە کاندیدەکانی بەرەی تورکمانی بدەن”. ::::::::خيانه تئكي تري پارتي:::::::::::: پارتی و بەرەی تورکمانی، لەکەرکوك، بەیەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەن پێنوسەکان… بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند” بەپێی ڕێککەوتنمان لەگەڵ مەسعود بارزانیدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی، بەیەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکانی ئایندەی کەرکوك دەکەن”. ئەو بەرپرسەباڵایەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بەپێنوسەکانای ڕاگەیاند” پاش هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر، دوێنێ، کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی سسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، لەهەولێر، بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات”. ئەو بەرپرسە ووتیشی” دوێنێ، ٣٠/١٢/٢٠١٢، لەکۆبوونەوەی لوتکەی نێوان مەسعود بارزانی و ئەرشەد ساڵحیدا، لەهەولێر، بڕیاردرا، هەردوو پارت، بەیەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان، لەکەرکوك بکەن”. هەروەها ووتیشی” بڕیار وایە، تەواوی ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەکەرکوك، دەنگ بە کاندیدەکانی بەرەی تورکمانی بدەن”.

ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی شه‌رق اوسط .. سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسی كابینه‌ی نوێ كۆده‌بێته‌وه‌

Image

” تائێستا یه‌كێتیی بڕیاری نه‌داوه‌ كه‌ واز له‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بهێنێت”
رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی كورد ئه‌نجامداوه‌ بێ ئاماژه‌دان به‌ ناوه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ گوایه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان بڕیاریداوه‌ واز له‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بهێنێت و ته‌نها پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم داوا بكات، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ وه‌فدی دانوستاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا پێی راگه‌یاندین كه‌ ئه‌و هه‌واڵ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ وه‌فدی دانوستاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه‌ی (الشرق الاوسط) دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌، هیچ گفتوگۆیه‌كی نوێ نه‌كراوه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تائێستا بڕیاری نه‌داوه‌ كه‌ واز له‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بهێنێت.

وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستاندنی ی.ن.ك و پ.د.ك، بڕیار ده‌درێت كه‌ ئایا یه‌كێتیی واز له‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بهێنێت یان نا.

سه‌رچاوه‌ ره‌سمیه‌كه‌ی وه‌فدی دانوستاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: بایاره‌ رۆژی 4-1-2014 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێته‌وه‌و دوا هه‌نگاوه‌كانی دانوستاندن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ تاوتوێ بكات و دوا بۆچونی خۆی تاوتوێ بكات و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دانوستانكارانی هه‌ردوولا بیخاته‌ گفتوگۆو ساغكردنه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ یه‌كێتیی پێگه‌ی خۆی ره‌چاو ده‌كات و له‌ هه‌مانكاتیشدا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش ره‌چاو ده‌كرێت.
جێی باسه‌ له‌ میدیاكاندا وا بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ ی.ن.ك له‌ دانیشتنه‌كانی پێشوی له‌گه‌ڵ وه‌فدی پ.د.ك، هه‌ردوو پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌ك ئستحقاقێكی هاوپه‌یمانی نێوان یه‌كێتتی و پارتی داواكردووه‌.

 

 

 

ژیاننامه‌ی شه‌هیدێك…. شه‌هید عمر سه‌نگاوی

Imageزيان نامةي شةهيد (عمر علي رةشيد) ناسراوةبة (عمر سنكاوي) ((((((شةهيد عمر لةسالي (1964) لةشاروجكةي سةنكاو هاتووةتة دنياوة قوناغةكاني خويندني سةرةتاي و ناوةندي لةسةنكاو تةواو كردووة لةسالي (1980) جووةتة شارى سليمانى بوتةواو كردني خويندنى (خانةى ماموستاياني سليمانى ) قوناغةكانى خويندني سةركةوتوانة بريوةو هةرلةقوناغي ناوةنديدا لةسالى (1978 )بةيوةندي بوريكخستنةكاني كومةلةى رةنجدةرانى كوردوستانةوة كردووة , لةسالي (1980 )لةلايةن دةزكا ئةمنيية كاني رزيمي بةعسةوة دةزكير كراوة بوماوةي (7)مانك لة (هيئةى كةركووك )لةزير ئازارو ئةشكةنجةدا هيج نهينيةكي ريكخستنى نةدركانووة بةناجارى ئازاديان كرد . لةسةرةتاى سالى ( 1981 )جووةتة دةرةوةو بةيوةندى كردووة بةهيزى بيشمةركةةوة لةهةريمي ( 5 )ى قةرةداغ بووة بةبيشمةركة لةدواى كورينى ناوي هةريمةكان بوتيب . شةهيدي نةمر لةتيبى ( 57 )ى سةكرمةلةكةرتى ( 3 )ى هةمةوةند دريزةي بةخةباتى بيشمةركايةتى داوة . لةكاتى دروست بونى كةرتى ( 5 ) سةنكاو بةخواستى خوى كواستراوةتةوة بو كةرتي ( 5 ) . شةهيدى نةمر لةزيانى بيشمةركايىتيدا بةشدارى جةندين داستانى نةبةرد و بي وينةى كردووة لةوانة يةكةم شةىرى دةستةو يةخةي ناوديي ( زالةي دةربةند )ويةكةم رةبيةي سةر سةردومةلى خاك يةكيك بووة لةوبيشمةركة هةلمةت بةرانة وةهةروةها بةشداري شةرةكانى سةركردايةتى و كرتني ناحييةي ( بيتواتة )و شةرةكاني سةرجادةي سةكاو و جةمجةمال و قادركةرةم و كرتنى جةندين رةبية . لةمانكي ( 3 ) ى (1985) لةشةري ( زينانةي ) كةرميان لةوشةرةدا بةخةستي بريندار بووة لةكةناري مةرك كةراوةتةوة بو دواجار لةشةوى ( 20 )لةسةر (21 )ى مانكى ( 8 ) ى سالى ( 1985 ) لةهةلمةتيكى شيرانةدا بوسةر رةبيةيةكي دوزمن لةسةر جادةي ( جةمجةمال + سةنكاو )لةكةل هةشت هاوريي هاوسةنكةريدا شةهد دةبن و لةباش شةهيد كردني بوماوةي يةك مانك تةرمةكةي لةلايةن رزيمي بةعسى عيراقةوة لة (نةخوشخانةي سةربازى كةركووك )راكيراوةو رادةستى خانةوادةكةي نةكراوةتةوة لةبةر وةركرتنةوةي تةرمةكةي هيزي بيشمركة ( 8 )ديلي داوة بةحوكومةتي عيراق لة ( 21 / 9 /1985 )لةكورستاني جةم جةمال بةخاك سبيردراوة ………….هةزاران سلاو لةكيانى باكى شةهيد ( عمر ) وكشت شةهيدانى ريكاي رزكاري كوردوكوردوستان ..هةر سةر فرازبن.)))).

یەكێتی بۆ عەلی باپیر : ماڵت لەشوشەیە

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ SNN لە بارەی قسەكانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر یەكێتی كە گوایە یەكێتی رێگرە لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێدا دەڵێت : راستە یەكێتی گرفتی هەیە و لەسەرووی هەموویەوە گرفتی غیابی مام جەلالە، بۆیە پێویستە یەكێتی خۆی كێشەكانی خۆی چارەسەر بكات  بۆ ئەوەی كەسانی تر لە دەرەوە نان و پیاز بەو مەسەلەیەوە نەخۆن، ئەو گرفتەشی لە ناو یەكێتیدا هەیە لەناو حیزبەكانی تریشدا هەیە و لەناو خودی كۆمەڵی ئیسلامیدا گرفتی گەورەش هەیە، بۆیە كە مامۆستا عەلی باپیر باس لە یەكێتی دەكات ئێمە دەڵێین راستە یەكێتی گرفتی هەیە، بەڵام خۆشی ماڵی لە شوشەیە .

هەر لەو بارەیەوە ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی باس لەوەشدەكات، پێم ناخۆشە ماوەیەكە مامۆستا عەلی باپیر وەك وتەبێژی راسپێردراوی سەرۆكی حكومەت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ قسە دەكات، چونكە پێگە سیاسی و مێژووەكەی  هی ئەوە نییە ئەو لەبری وتەبێژی نێچیرڤان بارزانی لەو بارەیەوە قسە بكات، قسەكانیشی بەمەبەستی تایبەتە و ئەو شێوازەش لەبەرژەوەندی حیزبەكەی نابێت .

لە بارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ئارێز عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا ” لەسەرەتاوە یەكێتی داوای حكومەتێكی بنكە فراوانی كردووە، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا بەرنامەی كاری حكومەت بۆ چاكسازی و خزمەتی هاوڵاتیان دارێژراوە تا لایەنەكان قسە لەسەر پۆست بكەن، كاتێكیش یەكێتی قسەی لەسەر پۆستەكان كردووە لایەنەكانی تریش بە هەمان شێوە داواكاریان هەبووە و ئەوەش بەشێكە لە گفتوگۆ جددیەكانی پێكهێنانی  حكومەت .

ناوبراو ئەوەشی خستەروو ” یەكێتی بەپێی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن حیزبی سێهەمە و دەبێت لەبەرچاومان بێت، بەڵام پێگەی یەكێتی وەك ئەوە نییە كە مامۆستا عەلی باپیر باسی دەكات، بەڵكو پێگەی یەكێَتی لە عێراق و كوردستاندا زۆر لە (18) كورسی كاریگەرترە.

سەبارەت بە رێكەوتننامەی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی و كارپێكردنی ئارێز عەبدوڵا روونیكردەوە :  ئەگەر  رێكەوتننامەی ستراتیژی یەكێتی و پارتی ماوەو كاری پێدەكرێت دەبێت پێشتر یەكێتی و پارتی رێكبكەون پاشان لەگەڵ لایەنەكانی تر گفتوگۆ بكرێت، ئەگەر رێكەوتننامەی ستراتیژی نەماوە ئەوكات یەكێتیش ئازاد دەبێت لە یاری سیاسی خۆی، بەڵام یەكێتی بەحوكمی پابەندبوونی بەرێكەوتننامەی ستراتیژی ئەو كارەی نەكرد، بۆیە دەبێت پارتی رێز لەو رێكەوتنە بگرێت، چونكە هەموو دەزانین لەكاتی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم هۆكاری سەرەكی كەمبوونەوەی رێژەی دەنگەكانی یەكێتی دەنگدان بوو لەسەر ئەو مەسەلەیە، كەواتە بەهۆی رێكەوتننامەی ستراتیژییەوە یەكێتی زەرەی كردوو لەلایەكی تریشەوە پارتی قازانجی كرد، بۆیە دەبێت یەكێتی و پارتی بەزووی ئەوە یەكلایبكەنەوە و ئەگەر رێكەوتنەكە ماوە دەبێت كاری پێبكرێت و ئەگەر نەشماوە دەبێت یەكێتی دەستی كراوە بكات .  

شاڵاو عەلی عەسکەرى : قسەكانی مەلا عەلی باپیر گومرگی لەسەر نییە

Photo: ‎شاڵاو عەلی عەسکەرى : قسەكانی مەلا عەلی باپیر گومرگی لەسەر نییەشاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەوەڵامی قسەكانی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی، كە وتویەتی یەكێتی "كێشەیە" لەبەردەم پێكهێنانی حكومەت، دەڵێت:"قسەكانی مەلا عەلی باپیر هیچ گومرگی لەسەر نییە" و پێویست ناكات هەڤاڵانی یەكێتی زۆرگرنگی پێبدەن.شاڵاو عەلی عەسكەری، لەلێدوانێكدا لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، باسلەودەكات:یەكێتی ڕاسپێردراو نییە و پارتی ڕاسپێردراوە، بۆ پێكهێنانی كابینەكە و گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش، قسەكانی مەلا عەلی باپیر هیچ گومرگی لەسەر نییە و پێویست ناكات هەڤاڵانی یەكێتی زۆرگرنگی پێبدەن.ئەندامەكەی سەركردایەتی، وتیشی: گەر لایەنەكانی دیكە حەزیان لێیبێت دەتوانن بەبێ‌ یەكێتیش حكومەت پێكبهێنن، كەزۆرینەی پەرمان بەدەست بهێنن دەتوانن، لیژنەكەی یەكێتیش بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەكەوە، ڕێگەپێدراون بۆ قسەكردن لەبارەی كابینەی نوێی حكومەت و یەكێتی هیچ مەرجێكی تەعجیزی نەبووە.شاڵاو عەلی عەسكەری، ئاشكراشیكرد:تەنانەت یەكێتی خاوەنی بیرۆكە حكومەتی یەكڕیزی نیشتمانییە، ئەگەر لەگەڵ برادەرانی پارتی ڕێككەوتنمان بكردایە دەمانتوانی حكومەتی زۆرینەی پەرلەمان پێكبهێنین.لەبارەی ڕێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی ئەوەشی خستەڕوو كەماوەی چەند ساڵێكە هەردوولا گەیشتوینەتە قەناعەتێك كەپێویستە هەندێك بڕگەی هەمواربكرێتەوە.ئەو قسەیەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەمیانەی دیدارێكیدایە لەگەڵ كەناڵی ڕووداو و مەكتەبی سیاسی یەكێتیش لەمڕوەوە ڕایگەیاند چاوەڕوانی پەخشی بەرنامەكەدەن و گەر پێویستكات وەڵامیان دەبێت، ڕووداویش ڕایگەیاندوە بەرنامەكە ڕۆژی سێ شەممە پەخش دەكەن.لە 21ی ئەیلولی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، تاوەكو ئێستاش سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە و حكومەتیش پێكنەهێنراوە و پێدەچێت لەمانگی یەكەمی 2014 پرسی پێكهێنانی حكومەت یەكلایی ببێتەوە.‎
شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەوەڵامی قسەكانی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی، كە وتویەتی یەكێتی “كێشەیە” لەبەردەم پێكهێنانی حكومەت، دەڵێت:”قسەكانی مەلا عەلی باپیر هیچ گومرگی لەسەر نییە” و پێویست ناكات هەڤاڵانی یەكێتی زۆرگرنگی پێبدەن.
شاڵاو عەلی عەسكەری، لەلێدوانێكدا لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، باسلەودەكات:یەكێتی ڕاسپێردراو نییە و پارتی ڕاسپێردراوە، بۆ پێكهێنانی كابینەكە و گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش، قسەكانی مەلا عەلی باپیر هیچ گومرگی لەسەر نییە و پێویست ناكات هەڤاڵانی یەكێتی زۆرگرنگی پێبدەن.
ئەندامەكەی سەركردایەتی، وتیشی: گەر لایەنەكانی دیكە حەزیان لێیبێت دەتوانن بەبێ‌ یەكێتیش حكومەت پێكبهێنن، كەزۆرینەی پەرمان بەدەست بهێنن دەتوانن، لیژنەكەی یەكێتیش بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەكەوە، ڕێگەپێدراون بۆ قسەكردن لەبارەی كابینەی نوێی حكومەت و یەكێتی هیچ مەرجێكی تەعجیزی نەبووە.
شاڵاو عەلی عەسكەری، ئاشكراشیكرد:تەنانەت یەكێتی خاوەنی بیرۆكە حكومەتی یەكڕیزی نیشتمانییە، ئەگەر لەگەڵ برادەرانی پارتی ڕێككەوتنمان بكردایە دەمانتوانی حكومەتی زۆرینەی پەرلەمان پێكبهێنین.
لەبارەی ڕێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی ئەوەشی خستەڕوو كەماوەی چەند ساڵێكە هەردوولا گەیشتوینەتە قەناعەتێك كەپێویستە هەندێك بڕگەی هەمواربكرێتەوە.
ئەو قسەیەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەمیانەی دیدارێكیدایە لەگەڵ كەناڵی ڕووداو و مەكتەبی سیاسی یەكێتیش لەمڕوەوە ڕایگەیاند چاوەڕوانی پەخشی بەرنامەكەدەن و گەر پێویستكات وەڵامیان دەبێت، ڕووداویش ڕایگەیاندوە بەرنامەكە ڕۆژی سێ شەممە پەخش دەكەن.
لە 21ی ئەیلولی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، تاوەكو ئێستاش سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە و حكومەتیش پێكنەهێنراوە و پێدەچێت لەمانگی یەكەمی 2014 پرسی پێكهێنانی حكومەت یەكلایی ببێتەوە.

سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی دلێم به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵهات

خه‌ندان – 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31/12/2013 ئاشكرایكرد، شێخ عه‌لی حاتم سله‌یمان سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی دلێم له‌ئه‌نباره‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵهات. 

سایتی مه‌سه‌للـه‌ له‌زاری سه‌رچاوه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، عه‌لی حاتم به‌ره‌و شاری هه‌ولێر هه‌ڵهاتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌پارێزگای ئه‌نبار رووی له‌زیادبوون كرد بۆ كۆتایی هێنان به‌ خۆپیشاندانی سوننه‌كان له‌و پارێزگایه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شێخ عه‌لی حاتم راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق بكاته‌وه‌ به‌وپێیه‌ی شێخ عه‌لی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داوا كراوه‌.

پێشتر سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كان باسیان له‌وه‌كردبوو گوایه‌، شێخ عه‌لی حاتم به‌ره‌و سنوری عیراق – ئه‌رده‌ن هه‌ڵهاتووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا هێزێكی تایبه‌ت به‌ره‌و ناوچه‌ سنوریه‌كانی ئه‌رده‌ن به‌ڕێكه‌وتن، تا راده‌ستی دادگای بكه‌نه‌وه‌. 

له‌رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، بۆ بڵاوه‌ پێكردنی خۆپیشاندانی سوننه‌كان له‌و پارێزگایه‌، شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌حمه‌د عه‌لوانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌پارێزگای ئه‌نبار و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رویداو له‌ئاكامدا عه‌لوانی ده‌ستگییركراو برایه‌كیشی كوژرا، هاوكات شێخ عەلی حاتم سلێمان یش لەپارێزگای ئەنبار نەماوە.

پارتی بۆ دژایەتی پارێزگاری کەرکوك (د.نەجمەدین کەریم) دەکات؟

Photo: ‎پارتی بۆ دژایەتی پارێزگاری کەرکوك (د.نەجمەدین کەریم) دەکات؟هاوڵاتی، هەفتەنامەی هەواڵلیستی «كەركوكی كوردستانی» كە 8ی ئەم مانگە لەلایەن 13 حزبی كوردی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەكەركوك پێكهێنرا تەنیا رۆژێك بڕی كرد‌و هەڵوەشایەوە دوای ئەوەی پارتی بەهۆی ناڕەزاییەوە لەدانانی نەجمەدین كەریم بەسەرۆكی لیستەكە كشایەوە كە یەكێتی پێداگری لەسەر دەكرد.محەمەد كەمال لێپرسراوی لقی كەركوكی پارتی بە‌هاوڵاتی وتوە كە بەهیچ شێوەیەك پشتگیری لەدانانەوەی نەجمەدین كەریم ناكەن وەك پارێزگار‌و لەباری دانانەوەیدا بەفەرمی هەڵویستیان دەبێت.ناوبراو پێیوایە نەجمەدین كەریم وەك پارێزگار «هاوسەنگی نەتەوایەتی‌و ئیداری شێواندوە‌و بەشێكی زۆری پۆستەكانی بۆ یەكێتی قۆرخكراوە«، جەختیكردەوە كە «سەركەوتوو نەبوە لەڕاگرتنی باری ئەمنی‌و چارەسەری كێشەكان».ئەحمەد عەزیز رێكخەری ژوری ناوچە دابڕاوەكانی گۆڕان بە‌هاوڵاتی وت «ناكۆكی پارتی لەگەڵ پارێزگار هیچ پەیوەندی بەپرسی نەتەوایەتی‌و نیشتیمانیەوە نیەو زیانێكی گەورەی لەكورد داوە لەكەركوك»، دەڵێت «نیگەرانیەكانی پارتی تەنیا شەڕی پۆست‌و پشكە بەیەكێتی دەفرۆشێت».ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی ٢ ی کەرکوك  لە چاوپێکوتنێکدا لەگەڵ هەفتەنامەی هەواڵ دەڵێ ھەوڵێک ھەیە بۆ لاوازکردنی پێگەی جەماوەری یەکێتی لە کەرکوک، بێگومان ئەوەشی لە کوردستان تووشی یەکێتی بوو، بە دەرفەتیان وەرگرتووە تا ئەو شەڕەی لەگەڵ یەکێتی لە کەرکوک پێ بکەن، چونکە ھەموو دەزانن یەکێتی لە کەرکوک لە رووی جەماوەرییەوە خاوەن متمانەیە، دواتر ئیشەکانی دکتۆر تەنھا بۆ یەکێتی سودی نیە، روویەکی جوانی ئیدارەی کوردی لە شارەکە بەرانبەر بە نەتەوەکان پیشانداوە.ئاسۆ مامەند پێی وایە پارتی دوور لە بەرژەوەندی خەڵکی کەرکوك هەڵسوکەوتی کردوەو دەڵێ تەنانەت لە (٢٠٠٣)یش، یەکێتی کە ھاتە ناو کەرکوک، ھەڕەشەی ئەوەیان کرد کە سوپای تورکیا دێننە کەرکوکەوە، بە داخەوە پیشمانخۆش نیە ئەم شێوازی راگەیاندنە، بەڵام ناچاریان کردین و خەڵکیش شاھیدە ئەوان دەستپێشخەر بوون بۆ ئەم شەرە راگەیاندنە و خستنەرووی پشت پەردەکان.هاوكات لەگەڵ كشانەوەی پارتی لەلیستە هاوبەشەكە تەواوی حزبەكانی تر كشانەوە‌و زۆربەشیان پارتیان بەهۆكاری هەڵوەشانەوەی تۆمەتباركرد.بەبڕوای رێبوار سەید گوڵ بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوو پارێزگار بون لەكەركوك بەبەراورد بەهەولێرو سلێمانی كارێكی «زۆر ئەستەمە« بەوپێیەی ژمارەیەك نەتەوەی جیاوازی تێدا دەژین‌و دژایەتی دەكەن.وتیشی كە نەجمەدین كەریم توانیویەتی باری ئابوری‌و خزمەتگوزاری ببوژێنێتەوە‌و وەك یەكگرتوو «هیچ ڤیتۆیەكمان لەسەری نیە بۆ دانانەوەی بەپارێزگار»هاوكات 55 پەرلەمانتارو كادیری پێشكەوتوی یەكێتی لەیاداشتێكدا كە سێشەممە 24/12 بڵاویانكردەوە داوادەكەن یەكێتی هۆشداری بداتەوە پارتی لەبەرانبەر ئەو هەڵمەتەی دژی حزبەكە‌و نەجمەدین كەریم دەستیانپێكردوە بەپێچەوانەوە «ناچاردەبین ‌وەكو ئەركێكی نشتیمانی‌و نەتەوەیی‌و حزبی بێینە دەنگ كە چەندەها راستی‌و دیكۆمێنتمان لایە لەسەر هەلوێست‌و لێدوانەكانی پارتی، ئەوكاتە ناچار دەبین ئێمەش بۆ رای گشتی بخەینەڕوو».سەروەر عەبدولرەحمان، پەرلەمانتاری پێشوی یەكێتی‌و یەكێك لەوانەی یاداشتەكەی واژۆكردوە، بە‌هاوڵاتی وت «تەنیا پارتی دژایەتی نەجمەدین كەریم دەكات، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت شەڕێكی حزبی پارتیە دژی د.نەجمەدین‌و پێوستە بەو هەڵوێستەیاندا بچنەوە«.جێ باسە دژایەتی کردنی د.نەجمەدین کەریم لە لایەن پارتیەوە دوورە لە هەموو بەرژەوەندیەکی خەڵکی کەرکوك و ناوچە دابڕاوەکان و لە کاتێکدایە کە هێشتا ڕێککەوتنی ستراتیجی بەینی یەکێتی و پارتی لە کاردایە، بەڵام لەو ناوچانەی کە پارتی دەسەڵاتدارە هەموو پۆستەکانیان قورخ کردوەو یەکێتیان لە پۆستەکان بێبەش کردوە‎

هاوڵاتی، هەفتەنامەی هەواڵ

لیستی «كەركوكی كوردستانی» كە 8ی ئەم مانگە لەلایەن 13 حزبی كوردی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەكەركوك پێكهێنرا تەنیا رۆژێك بڕی كرد‌و هەڵوەشایەوە دوای ئەوەی پارتی بەهۆی ناڕەزاییەوە لەدانانی نەجمەدین كەریم بەسەرۆكی لیستەكە كشایەوە كە یەكێتی پێداگری لەسەر دەكرد.
محەمەد كەمال لێپرسراوی لقی كەركوكی پارتی بە‌هاوڵاتی وتوە كە بەهیچ شێوەیەك پشتگیری لەدانانەوەی نەجمەدین كەریم ناكەن وەك پارێزگار‌و لەباری دانانەوەیدا بەفەرمی هەڵویستیان دەبێت.
ناوبراو پێیوایە نەجمەدین كەریم وەك پارێزگار «هاوسەنگی نەتەوایەتی‌و ئیداری شێواندوە‌و بەشێكی زۆری پۆستەكانی بۆ یەكێتی قۆرخكراوە«، جەختیكردەوە كە «سەركەوتوو نەبوە لەڕاگرتنی باری ئەمنی‌و چارەسەری كێشەكان».
ئەحمەد عەزیز رێكخەری ژوری ناوچە دابڕاوەكانی گۆڕان بە‌هاوڵاتی وت «ناكۆكی پارتی لەگەڵ پارێزگار هیچ پەیوەندی بەپرسی نەتەوایەتی‌و نیشتیمانیەوە نیەو زیانێكی گەورەی لەكورد داوە لەكەركوك»، دەڵێت «نیگەرانیەكانی پارتی تەنیا شەڕی پۆست‌و پشكە بەیەكێتی دەفرۆشێت».
ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی ٢ ی کەرکوك لە چاوپێکوتنێکدا لەگەڵ هەفتەنامەی هەواڵ دەڵێ ھەوڵێک ھەیە بۆ لاوازکردنی پێگەی جەماوەری یەکێتی لە کەرکوک، بێگومان ئەوەشی لە کوردستان تووشی یەکێتی بوو، بە دەرفەتیان وەرگرتووە تا ئەو شەڕەی لەگەڵ یەکێتی لە کەرکوک پێ بکەن، چونکە ھەموو دەزانن یەکێتی لە کەرکوک لە رووی جەماوەرییەوە خاوەن متمانەیە، دواتر ئیشەکانی دکتۆر تەنھا بۆ یەکێتی سودی نیە، روویەکی جوانی ئیدارەی کوردی لە شارەکە بەرانبەر بە نەتەوەکان پیشانداوە.
ئاسۆ مامەند پێی وایە پارتی دوور لە بەرژەوەندی خەڵکی کەرکوك هەڵسوکەوتی کردوەو دەڵێ تەنانەت لە (٢٠٠٣)یش، یەکێتی کە ھاتە ناو کەرکوک، ھەڕەشەی ئەوەیان کرد کە سوپای تورکیا دێننە کەرکوکەوە، بە داخەوە پیشمانخۆش نیە ئەم شێوازی راگەیاندنە، بەڵام ناچاریان کردین و خەڵکیش شاھیدە ئەوان دەستپێشخەر بوون بۆ ئەم شەرە راگەیاندنە و خستنەرووی پشت پەردەکان.
هاوكات لەگەڵ كشانەوەی پارتی لەلیستە هاوبەشەكە تەواوی حزبەكانی تر كشانەوە‌و زۆربەشیان پارتیان بەهۆكاری هەڵوەشانەوەی تۆمەتباركرد.
بەبڕوای رێبوار سەید گوڵ بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوو پارێزگار بون لەكەركوك بەبەراورد بەهەولێرو سلێمانی كارێكی «زۆر ئەستەمە« بەوپێیەی ژمارەیەك نەتەوەی جیاوازی تێدا دەژین‌و دژایەتی دەكەن.
وتیشی كە نەجمەدین كەریم توانیویەتی باری ئابوری‌و خزمەتگوزاری ببوژێنێتەوە‌و وەك یەكگرتوو «هیچ ڤیتۆیەكمان لەسەری نیە بۆ دانانەوەی بەپارێزگار»
هاوكات 55 پەرلەمانتارو كادیری پێشكەوتوی یەكێتی لەیاداشتێكدا كە سێشەممە 24/12 بڵاویانكردەوە داوادەكەن یەكێتی هۆشداری بداتەوە پارتی لەبەرانبەر ئەو هەڵمەتەی دژی حزبەكە‌و نەجمەدین كەریم دەستیانپێكردوە بەپێچەوانەوە «ناچاردەبین ‌وەكو ئەركێكی نشتیمانی‌و نەتەوەیی‌و حزبی بێینە دەنگ كە چەندەها راستی‌و دیكۆمێنتمان لایە لەسەر هەلوێست‌و لێدوانەكانی پارتی، ئەوكاتە ناچار دەبین ئێمەش بۆ رای گشتی بخەینەڕوو».
سەروەر عەبدولرەحمان، پەرلەمانتاری پێشوی یەكێتی‌و یەكێك لەوانەی یاداشتەكەی واژۆكردوە، بە‌هاوڵاتی وت «تەنیا پارتی دژایەتی نەجمەدین كەریم دەكات، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت شەڕێكی حزبی پارتیە دژی د.نەجمەدین‌و پێوستە بەو هەڵوێستەیاندا بچنەوە«.
جێ باسە دژایەتی کردنی د.نەجمەدین کەریم لە لایەن پارتیەوە دوورە لە هەموو بەرژەوەندیەکی خەڵکی کەرکوك و ناوچە دابڕاوەکان و لە کاتێکدایە کە هێشتا ڕێککەوتنی ستراتیجی بەینی یەکێتی و پارتی لە کاردایە، بەڵام لەو ناوچانەی کە پارتی دەسەڵاتدارە هەموو پۆستەکانیان قورخ کردوەو یەکێتیان لە پۆستەکان بێبەش کردوە

 

مام جه‌لال كێ يه‌؟…ژیاننامه‌ی مام جه‌لال

Imageمام جه‌لال كوڕ‌ى شێخ حیسامه‌دین كوڕ‌ى شێخ نورى كوڕ‌ى شێخ غه‌ فوور. هاوینى ساڵى 1933 له‌ گوندى ( كه‌لكان ) ى قه‌تپاڵى چیاى كۆسره‌ت له‌ دایكبووه‌، كه‌ ده‌ڕ‌وانێته‌ ده‌ریاچه‌ى دوكان. چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نى منداڵى له‌و گونده‌ به‌سه‌ر بردووه‌و دواتر باوكى بووه‌ به‌ر ێبه‌رى ته‌كیه‌ى تاڵه‌بانى له‌ كۆیه‌. له‌وێ چۆته‌ قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى و به‌ سه‌ركه‌وتوویى خوێندنى ته‌واو كردووه‌، خوێندكارێكى زیره‌ك لێهاتوو بووه‌، هه‌ر له‌ ته‌مه‌نى منداڵییه‌وه‌ نیشانه‌كانى سه‌ركردایه‌تى به‌ جۆرێ‌ لێده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پێش هاوڕ‌ێكانى ده‌كه‌وت بۆ كۆڕ‌ى پرسه‌ و ئه‌و بۆنانه‌ى له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕ‌ێوه‌ ده‌چوون، به‌یانیان له‌ كاتى ریزبوونى قوتابیاندا، مامۆستاكان پێش هه‌مووان ئه‌ویان هه‌ڵده‌بژارد بۆ خوێندنه‌وه‌ى شیعرى نیشتمانیى و نه‌ته‌وه‌یى. 

له‌وێوه‌ بیرۆكه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى لاى ئه‌و چه‌كه‌ره‌ى كرد تا واى لێهات ورده‌ ورده‌ به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، كه‌ گه‌یشته‌ پۆلى چواره‌مى سه‌ره‌تایى یه‌كێك بوو له‌ پێشه‌نگه‌كانى خوێندكاران كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ به‌شدارى له‌ چالاكیه‌كانى قوتابخانه‌ ده‌كرد و به‌شدارى له‌ وتار خوێندنه‌وه‌و شانۆدا ده‌كرد.

ئه‌گه‌رچى جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانى عیراقه‌وه‌ یاساخ بوو، به‌ڵام له‌گه‌‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لى كوردستان له‌ 21 / ى ئادارى هه‌موو ساڵێك به‌ ئاهه‌نگ یادیان ده‌كرده‌ووه‌، ئه‌ویش به‌ هۆى پیرۆزیى ئه‌م جه‌ژنه‌ لاى كورد كه‌ به‌ رۆژى سه‌ركه‌وتنى گه‌لى كورد داده‌نێن به‌سه‌ر ئه‌و زاڵمانه‌ى ده‌یچه‌وساندنه‌وه‌.
* ساڵى 1945: ئاهه‌نگێكى میللى له‌ كۆیه‌ بۆ نه‌ورۆز سازكرا، تاڵه‌بانى كه‌ له‌ ته‌مه‌نى سیانزه‌ ساڵیدا بوو به‌شدارى تێدا كرد و وته‌ى حه‌ماسئامێزى خوێنده‌وه‌، بووه‌ مایه‌ى سه‌رسۆڕ‌مانى مامۆستا و به‌شداربووان.
* له‌ ساڵى 1946 دا له‌گه‌‌ڵ چه‌ند هاوڕ‌ێیه‌كى خوێندكار و به‌ ئامۆژگارى یه‌كێك له‌ مامۆستاكانى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى فێركارى نهێنى دامه‌زراندبه‌ ناوى ( كۆمه‌ڵه‌ى پێشخستنى خوێندنه‌وه‌ ) ( k.p.x ) و مام جه‌لال به‌ سكرتێرى هه‌ڵبژاردرا، ئامانجێكى كۆمه‌ڵه‌كه‌ هاندانى خوێندكاران بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى.
* له‌ هه‌مان ساڵدا و دواى دامه‌زراندنى پارتى دیموكراتى كورد له‌ 16 / ى ئابى 1946 كه‌وته‌ ژێر كاریگه‌رى به‌رنامه‌ى پارتى و له‌ چوارچێوه‌ى رێكخستنه‌كانیدا كه‌وته‌ چالاكى خوێندكارانه‌.
* دواى چوونه‌ ناو كارى سیاسییه‌وه‌، رۆژنامه‌ى ( رزگارى ) كه‌ پارتى دیموكراتى كورد به‌ نهێنى ده‌ریده‌كرد، كورته‌ وتارى له‌ژێر نازناوى ( ئاگر ) دا بۆ بڵاو ده‌كرده‌وه‌.
* ساڵى 1947 بوو به‌ ئه‌ندام له‌ پارتى دیموكراتى كورد و چالاك و لێهاتوو بوو له‌و ئه‌رك و فه‌رمانه‌ حزبیانه‌ى پێی ده‌سپێردران.
* ساڵى 1948 خوێندنى سه‌ره‌تایى ته‌واو كرد و له‌ ناوه‌ندى كۆیه‌ بوو به‌ خوێندكار، ئه‌و ساڵه‌ به‌ ساڵى ( وه‌سبه‌ ) ( راپه‌ڕ‌ین ) ناسرابوو، كه‌ گه‌لى عیراق توانى په‌یماننامه‌ى ( پۆرتسماوس )هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌و حكومه‌تى ساڵح جه‌بر بڕ‌وخێنێ و حكومه‌تى محه‌مه‌د سه‌در دابمه‌زرێنێو له‌و كه‌ش و هه‌وا ئازادیه‌دا كه‌ له‌ سایه‌ى ئه‌م ( راپه‌ڕ‌ینه‌ ) هاته‌ كایه‌وه‌، هه‌ڵبژاردنێكى گشتى خوێ،دكاران ئه‌نجامدرا بۆ هه‌ڵبژادنى نوێنه‌رانى كۆنگره‌ى گشتى.

ئه‌وه‌ بوو جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ نوێنه‌رى خوێندكارانى كۆیه‌ هه‌ڵبژێردرا و به‌شدارى له‌ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى خوێندكارانى عیراقدا كرد كه‌ له‌ نیسانى 1948 له‌ گۆڕ‌ه‌پانى ( السباع ) ى شارى به‌غداد به‌سترا.
* له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار گوێى له‌ شاعیرى مه‌زن ( محه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیرى ) بوو، كه‌ شیعره‌ به‌ ناوبانگه‌كه‌ى ( رۆژى شه‌هید ) ى خوێنده‌وه‌، كه‌ بۆ جه‌ع فه‌رى براى و بۆ شه‌هیدانى وه‌سبه‌ وتبووى. ئه‌و ساتانه‌ له‌ ژیانى تاڵه‌بانیدا مێژوویى بوون و واى كرد ببێته‌ یه‌كێك له‌ مریده‌كانى شیعرى ئه‌و و دواتریش بوو به‌ ئازیزترین دۆستى و ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ تا دوا ساته‌كانى ژیانى شاعیر به‌رده‌وام بوو.
* ساڵى 1949 و له‌ سایه‌ى حوكمى عور فى و تۆقاندن كه‌ كوردستان و عیراقى گرته‌وه‌، تاڵه‌بانى له‌ حزبدا سه‌ركه‌وت و بووه‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوچه‌ى كۆیه‌.
* له‌ شوباتى 1951 دا و له‌ كۆنگره‌ى دووه‌مى پارتى دیموكراتى كورد، به‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنى ریزه‌كانى پارتى پله‌كه‌ى خۆى به‌ هه‌ڤاڵێكى خۆى به‌خشى كه‌ دواى ده‌رچوونى له‌ زیندانى به‌شدارى له‌ كۆنگره‌دا كردبوو.
* له‌ ساڵى 1951 دا له‌گه‌‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا گیراو بۆ شارى موسڵ دوور خرایه‌وه‌، له‌وێش له‌ خه‌باتى سیاسیدا به‌رده‌وام بوو و دواتر چووه‌ كه‌ركوك بۆ ته‌واوكردنى خوێندن و سه‌ر له‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ى رێكخستنه‌كانى حزب و بووه‌ به‌رپرسى رێكخستنه‌كانى كه‌ركوك. له‌ هه‌مان ساڵیشدا ئه‌ركى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌كانى به‌ شێوه‌یه‌كى نهێنى گرته‌ ئه‌ستۆ تا ئه‌و رۆژه‌ى گیرایه‌وه‌.

* ساڵى 1952 چووه‌ كۆلیژى ماف ( حقوق ) له‌ به‌غداد كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ رێكخستنه‌كانى پارتى دیموكراتى كورد په‌رته‌وازه‌ بوو، به‌ڵام مام جه‌لال توانیى رێكخستنه‌كانى حزب تۆكمه‌ بكاته‌وه‌.
* له‌ كانوونى دووه‌مى 1953 دا به‌شداریى كۆنگره‌ى سێیه‌مى پارتى دیموكراتى كوردستانى كرد و به‌ ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردرا و له‌ مانگى شوباتدا سه‌رپه‌رشتى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستانى كرد و له‌ كۆنگره‌یه‌دا به‌ سكرتێرى گشتى قوتابیانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا و له‌ هه‌مان ساڵیشدا یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانى ( یه‌كێتیى لاوانى دیموكراتى كوردستان )، هه‌ر له‌و كاتانه‌دا نوێنه‌رى پارتى بوو لاى زۆربه‌ى حزبه‌ نهێنێ و ئاشكراكانى عیراقى.

* ساڵى 1954 به‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرا.
* ساڵى 1955 سه‌ فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى عیراقى كرد و له‌ فیستیڤاڵى لاوان و قوتابیانى جیهانى له‌ وارشۆ به‌شدارى كرد و له‌وێوه‌ سه‌ردانى یه‌كێتى شووره‌وى ئه‌وسا و چینى كرد.
* ساڵى 1956 له‌به‌ر چاوان وون بوو، كه‌وته‌ خه‌باتى ژێر زه‌مینى و ناچار بوو له‌ پۆلى چواره‌مى ما فدا خوێندن به‌جێبهێڵێت.
* ساڵى 1957 سه‌ فه‌رى سوریا و مۆسكۆى كرد و له‌ فیستیڤاڵى لاوان و قوتابیانى مۆسكۆ به‌شدارى كرد و هاتنى بۆ سوریا به‌ فرسه‌ت زانى بۆ په‌یوه‌ندى به‌ كورده‌كانى ئه‌وێوه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كى سیاسى دروستبوو. له‌ هه‌مان ساڵیشدا گه‌ڕ‌ایه‌وه‌ عیراق و به‌شدارى له‌ كاره‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستانى یه‌كگرتوو كرد و بوو به‌ به‌رپرسى رۆژنامه‌ى ( خه‌باتى كوردستان ) كه‌ له‌ سلێمانى به‌ نهێنى ده‌ریان ده‌كرد.
* له‌ یه‌كه‌مین رۆژى سه‌ركه‌وتنى شۆڕ‌شى 14 / ى گه‌لاوێژى ساڵى 1958، سه‌رپه‌رشتى رێكخستنى خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌رى سلێمانى كرد و به‌ هاوكارى هه‌ڤاڵانى حزب له‌ نێو شاردا، پاشان چووه‌ به‌غداد و به‌شداریى له‌ كاروبارى مه‌كته‌بى سیاسى و ده‌ركردنى گۆڤارى ( رزگارى ) ( التحریر ) دا كرد، هه‌روه‌ها ئه‌ركى ئه‌و خه‌باته‌ى له‌ ئه‌ستۆ گرت كه‌ له‌ نێو ریزه‌كانى حزبدا فراوان ده‌بوو، وه‌ك پێویستییه‌كى بوونى حزبێكى پێشڕ‌ه‌وى كوردستانى و رێكخراوه‌ پێشه‌ییه‌كان به‌رهه‌ڵستكارى كردنى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه‌ ده‌یانویست پارتى دیموكراتى كوردستان بكه‌نه‌ پاشكۆى حزبێكى عیراقى.
* ساڵى 1959 جارێكى تر به‌ ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیموكراتى كوردستان و مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرا و له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌ فسه‌رى یه‌ده‌كى كه‌تیبه‌ى چواره‌مى تانك بوو، هه‌روه‌ها به‌شدارى له‌ ده‌ركردنى رۆژنامه‌ى ( خه‌بات ) دا ده‌كرد كه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى ده‌رده‌چوو، وه‌ به‌ ناوى ( پیرۆت ) ه‌وه‌ وتارى تێدا بڵاوده‌كرده‌وه‌.
* ساڵى 1960 به‌رپرسى لقى سلێمانى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بوو كه‌ خولێكى هۆشیارى بۆ كادێره‌كان كرده‌وه‌.

* ساڵى 1961 بووه‌ سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ( كوردستان ) و دواى داخستنى رۆژنامه‌ى خه‌بات دووچارى راوونان بوو له‌ به‌غداد، به‌ڵام له‌ شه‌وى نه‌ورۆزى هه‌مان ساڵدا وتارێكى دژى دیكتاتۆریه‌ت خوێنده‌وه‌و به‌رگرى له‌ بارزانى خوالێخۆشبوو كرد كه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ قاسم كۆمه‌ڵێك تاوانى دابۆوه‌ پاڵ له‌ ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا فه‌رمانى گرتنى ده‌رچوو و به‌ نهێنى گه‌ڕ‌ایه‌وه‌ سلێمانى و خۆى شارده‌وه‌ و به‌شدارى له‌ رێكخستنى مانگرتنى گشتیدا كرد كه‌ له‌ شه‌شه‌ى ئه‌یلوولدا كرا.
* له‌ ئه‌یلولى 1961 دا كه‌ شۆڕ‌ش هه‌ڵگیرسا، به‌رپرسى ناوچه‌ى سلێمانى بوو، یه‌كه‌مین بنكه‌ى شۆڕ‌شى له‌ چه‌مى رێزان كرده‌وه‌و سه‌رپه‌رشتى كرد و فه‌رمانده‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ى لیواى سلێمانى كرد تا واى لێهات زۆر فراوان بوو و بووه‌ هێزێكى گه‌وره‌، ئه‌وه‌ بوو كرا به‌ لێپرسراوى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
* له‌ نه‌ورۆزى 1962 دا، سه‌ركردایه‌تى ئه‌و هێڕ‌شه‌ به‌ر فراوانه‌ى كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌ى شارباژێڕ‌ و له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو بنكه‌ى پۆلیسى ناحیه‌ى بناوه‌سووته‌ و چوارتادا گیرا و هێزه‌كانى به‌ره‌و‌ قه‌زاى پێنجوێن برد و ته‌واو ناوچه‌كه‌یان ئازاد كرد.
به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ردوو ناوچه‌ى شارباژێڕ‌ و پێنجوین بوونه‌ دوو ناوه‌ندى شۆڕ‌ش و سه‌ركردایه‌تى. له‌ 1962 ـ 1963 زۆربه‌ى ناوچه‌كانى قه‌ره‌داغ و قه‌ڵاسێوكه‌ و گه‌رمیان و سه‌نگاو ئازاد كران. ئه‌و ده‌مه‌ مام جه‌لال فه‌رمانده‌ى هێزى رزگارى بوو، له‌ هه‌مان كاتیشدا سه‌رپه‌رشتى دامه‌زراندنى ناوه‌نده‌كانى به‌مۆ و هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌وێڵه‌ و بیاره‌ى ده‌كرد.

* ساڵێ 1963 و دواى كوده‌تا ره‌شه‌كه‌ى شوبات، مام جه‌لال به‌ سه‌رۆكى وه‌ فدى كوردى ده‌ستنیشان كرا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌‌ڵ حكومه‌تى تازه‌دا كه‌ له‌ سه‌رتادا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر گفتوگۆ و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌ى ره‌واى كورد نیشاندا، هه‌روه‌ها سه‌ردانى كۆمارى میسرى و جه‌زائیرى كرد و چاوى به‌ عه‌بدولناسر و بن بێلا كه‌وت و له‌ هه‌مان ساڵیشدا سه‌ردانى ئه‌وروپاى كرد و نوێنه‌رایه‌تى شۆڕ‌شى كوردستانى كرد و سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ ناساندنى كێشه‌ى كورد و ئاشكرا كردنى بارودۆخى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تى و هاوكارى بۆ شۆڕ‌ش له‌ وڵاتانى فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، روسیا، چیكسلۆ فاكیا و نه‌مسا.
* ساڵى 1964 گه‌ڕ‌ایه‌وه‌ كوردستان و ئه‌ركى خۆى له‌ فه‌رمانده‌یى كردنى هێزى رزگارى گرته‌وه‌ ئه‌ستۆ.
* ساڵى 1967 به‌شدارى له‌ كۆڕ‌ى ( ئیشتراكیه‌كانى عه‌ره‌ب ) كرد له‌ جه‌زائیر و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زۆر به‌ پێزى ده‌رباره‌ى كێشه‌ى كورد و شه‌رعیه‌تى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى كورد و دۆستایه‌تى نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێشكه‌شكرد.
* ساڵى 1970 رۆڵى كاریگه‌رى خۆى بینى له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو باڵى پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌ پێشتر ببوونه‌ دوو باڵ و ناكۆكیه‌كى تاڵ و خوێناوى له‌ نێوانیاندا هه‌بوو.

* ساڵى 1972 سه‌ فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى عیراقى كرد و ماوه‌یه‌ك له‌ لوبنان و میسر و سوریا مایه‌وه‌ و دواى رووخاندنى شۆڕ‌شى كورد كه‌ له‌ ئه‌نجامى رێكه‌وتننامه‌ى نێوان سه‌دام و شاى ئێران له‌ ئادارى 1975 له‌ جه‌زائیر ئیمزا كرا، تاڵه‌بانى هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا مایه‌وه‌.
* له‌ 01 / 06 / 1975 له‌ دیمه‌شق له‌گه‌‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانیدا یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیى دامه‌زراند و نه‌خشه‌ى بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شۆڕ‌شى نوێ دانا كه‌ له‌ 01 / ى حوزه‌یرانى 1976 راگه‌یه‌نرا و بووه‌ سكرتێرى گشتى یه‌كێتیى.
* له‌ ساڵانى دوای دامه‌زراندنى یه‌كێتى له‌سه‌ر چالاكى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى حزب و شۆڕ‌ش به‌رده‌وام بوو له‌گه‌‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانى له‌ چیا و ئه‌شكه‌وته‌كانى كوردستاندا ده‌ژیا.
* به‌ گه‌واهى زۆر له‌ چاودێره‌ سیاسیه‌كان یه‌كێك بووه‌ له‌ بزوێنه‌رى سه‌ره‌كى بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان له‌ نێو ریزى ئۆپۆزسیۆنى عیراقى له‌ كۆنگره‌كانى نیویۆرك و له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌موو دانیشتنه‌كانى دواى ئه‌وانه‌ش كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ رێكخستن و نزیكبوونه‌وه‌ى ماڵى عیراقییه‌وه‌ هه‌بوو، میواندارى زۆربه‌ى زۆرى هێزه‌ عیراقیه‌كانى كرده‌وه‌ له‌ كوردستان و پشتگیرى هه‌مه‌ جۆره‌ى كردوون.
* له‌سه‌ر گۆڕ‌ه‌پانى نێوده‌وڵه‌تیش، تاڵه‌بانى به‌شدارى چه‌ندین كۆنگره‌ و كۆبوونه‌وه‌ى ئیشتراكى نێوده‌وڵ‌تى كرده‌وه‌ و چاوى به‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌ نێو ده‌وڵه‌‌تیه‌كانى زۆر وڵاتانى جیهانى كه‌وتووه‌.
* جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسییه‌ خه‌باتگێرێكى هۆشمه‌ند و نووسه‌ر و یاساناسه‌، وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكیش له‌ رۆژنامه‌ى نهێنى و ئاشكرادا نووسیویه‌تى و له‌ ساڵى 1959 به‌ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى عیراقى هه‌ڵبژێردرا كه‌ شاعیرى مه‌زن محه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیرى نه‌قیبى بوو.
* تاڵه‌بانى جگه‌ له‌وه‌ى یه‌كێكه‌ له‌ سیاسى و دیپلۆماسى و رۆژنامه‌نووسه‌ره‌ دیاره‌كان، نووسه‌رێكى ناوداریشه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر به‌شدارى له‌ تیشك خسته‌ سه‌ر تێكڕ‌اى بزووتنه‌وه‌ى سیاسى عیراق و ناوچه‌كه‌ و بزووتنه‌وه‌ى سیاسى كوردى كرده‌وه‌، له‌م بواره‌شدا چه‌ندین كتێبى له‌ سه‌رده‌مى جیاجیادا نووسیوه‌ كه‌ كتێبخانه‌ى عه‌ره‌بى و كوردى ده‌وڵه‌مه‌ند كرده‌وه‌ و بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بوارى مێژووى جوڵانه‌وه‌ى سیاسى كوردى و عیراقیدا.
* دواى ئازادكردنى عیراق به‌ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى حوكم هه‌ڵبژێردرا و له‌ مانگى نۆڤه‌مبه‌رى 2003 دا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى كرد و له‌م ماوه‌یه‌دا كارامه‌یى خۆى له‌ هه‌ڵسوڕ‌اندنى كاروبارى حوكم نیشاندا.

* له‌ 06 / نیسانى 2005، مام جه‌لال 227 ده‌نگى له‌ كۆى 248 ده‌نگى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى عیراقى به‌ ده‌ستهێنا و به‌ هه‌ڵبژاردنێكى راسته‌وخۆ به‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكى هه‌ڵبژێراوى عیراق هه‌ڵبژێردرا، به‌م جۆره‌ تاڵه‌بانى له‌ فراوانترین ده‌روازه‌كانه‌وه‌ چووه‌ ناو مێژووى كورد و هه‌روه‌ها له‌ جوانترین ده‌روازه‌شه‌وه‌ چووه‌ ناو مێژووى عیراق و له‌ ناودارترین ده‌روازه‌شه‌وه‌ چووه‌ نێو مێژووى سیاسى و دیموكراسى جیهانه‌وه‌، ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵى بێوچان و شه‌وده‌خاته‌ سه‌ر رۆژ بۆ هێنانه‌دى ما فه‌كانى كورد و گه‌شه‌كردنى عیراق و بیاتنانه‌وه‌ى و قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆریستان و په‌یوه‌ندى فراوان په‌یداكردن له‌گه‌‌ڵ ده‌رو دراوسێ و ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى و رۆژئاواو هاوپه‌یمانان..